Abdullah Shukur
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
کاراکاس - AA
سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ رایگەیاند کە پچڕانی پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماتی لەگەڵ ئەمریکا کاریگەری لەسەر پەیوەندی بازرگانی نەوت لەگەڵ ئەو وڵاتە نابێت.
مادورۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی باسی لە دوا پێشھاتەکان کرد.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا پچڕانی پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماتی لەگەڵ ئەمریکا کاریگەری لەسەر بازرگانی نەوت لە نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا دەبێت یاى نا، مادورۆ گوتی: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا فرە لایەنەیە. ئێمە پەیوەندییە دیپلۆماتی و سیاسییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا پچڕاند. بەڵام پەیوەندییەکانی دیکەمان بەردەوام دەبێت. ئەگەر بیانەوێف پەتاتە بکڕن ئەوا پەتاتەیان پێ دەفرۆشین. ئەگەر نەوتیان بوێ نەوتیان پێ دەفرۆشین. ئەگەر نەیانەوێف ھیچ شتێک بکڕن ئەوا ھیچ شتێک نافرۆشین".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤێنیزوێلا و سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، خوان گوایدۆ رایگەیاندبوو کە حکوومەتەکەی مادورۆ ناناسێت و خۆی بە سەرۆکی کاتی راگەیاندبوو.
چەند رۆژێک لەمەوبەر گرووپێکی سەربازی سەر بە یەکێتی پارێزگاریی نیشتمانی لە کاراکاس، لەرێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوایان لەخەڵک کرد کە راپەڕن".
دوای رووداوەکەی ناوچەی کۆتیزای شارەکەش ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و، ٢٧ سەربازی یاخی خۆیان رادەست کردبوو.
ھەریەک لە وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، بەرازیل، شیلی، پەناما، ئەرجەنتین، کۆستاریکا و گواتیمالا دانیان ناوە بە خوان گوادیۆدا وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا، دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی ئۆپۆزسیۆندا خۆی وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا ناساندبوو.