Hacer Başer
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ – AA
رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی دەوڵەتەشاری ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس رایگەیاند، سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئەوی "توڕە کردووە" و "قێزی" لەوە دەبێتەوە.
پاپا فرەنسیس لە میانی هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رۆژنامەی ئەلئیتیحادی ئیماراتی لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێک لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید گوتی: "لەوە توڕەم و قێزم لێی دەبێتەوە. پێویستە رێز لە هەموو پەرتووکێک بگیرێت کە لەلایەن باوەڕدارانییەوە بە پیرۆز دەزاندرێت".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز نابێت ئازادی رادەربڕین بۆ سووکایەتیکردن و بە کەمزانینی خەڵکانی دیکە بەکار بهێندرێت و گوتی: "رێگەپێدان بەمە قبوڵکراو نییە، کارێکە پێویستی بە سەرکۆنەکردنە".
رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی دەوڵەتەشاری ڤاتیکان ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا جیهان پێویستی بە کەسانی ئاشتیخوازە نەک ئەوکەسانەی چەک بەرهەم دەهێنن و گوتی: "یان پێکەوە داهاتوو بونیاد دەنێین، یان داهاتوو بەدی نایەت، داهاتووی هەماهەنگی نێوان ئاییینەکان لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش بەدی دێت".