Emel Öz Gözellik,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
سیئۆل - AA
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، چۆی سۆن هوی ئاشکرایکرد جارێکی دیکە بیر لە ئەنجامدانی یان ئەنجامنەدانی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون لە ١٢ی حوزەیراندا دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی کۆریای باکوور، چۆی سۆن هوی لێدوانەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس-ی سەبارەت بەوەی کۆریای باکوور دەبێتە لیبیا، بە ''بێ عەقڵانە" و "نەزانانە" ناوبرد.
چۆی سۆن هوی جەختی لەوەکردووەتەوە کە پێنس بە هیچ شێوەیەک لە دۆخی کۆریای باکوور تێنەگەیشتووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی کە هەرگیز لە پێناو دیالۆگدا لە ئەمریکا ناپاڕێنەوە و دانیشتنی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە ژووری کۆبوونەوەکاندا یان هەڵوێستی واشنتۆن لەبارەی بەرنامەی ناوەکیی پیۆنگیانگەوە، بەندە بە هەڵوێستەکانی ئەمریکاوە.