Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا كارههڵسوڕێنهری باڵیۆزخانه‌ی ڤێنیزوێلا له واشنتۆن و كۆنسولی هه‌مان وڵاتی له شاری هیووستن به "كه‌سانی نه‌ویستراو" له‌قه‌ڵه‌م دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی ده‌ركردنی كارههڵسوڕێنهری باڵیۆزخانه‌ی ڤێنیزوێلا له واشنتۆن و كۆنسولی هه‌مان وڵات له هیووستن راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هیزەر ناوێرت به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له میانی رێككه‌وتننامه‌ی ڤیه‌ننا ئه‌و بڕیاره‌یان داوه نووسیوویه‌تی "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارههڵسوڕێنهری باڵیۆزخانه‌ی ڤێنیزوێلا له واشنتۆن و كۆنسولی هه‌مان وڵاتی له هیووستن وه‌ك كه‌سانی نه‌ویستراو له‌قه‌ڵه‌م داوه و ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری بۆ داناون تاكو ئه‌مریكا جێبهێڵن".
دوای هه‌ڵبژاردنەوەی نیكۆڵاس مادورۆ له قۆناغی یه‌كه‌مدا به سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه فرت و فێڵ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كراوه و گوتبووی "ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و فرت و فێڵانه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی ٢٠ی ئایار له ڤێنیزوێلا ئه‌نجام دران. ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه پێشێلكردنی ده‌ستوور و سووكایه‌تیكردنه به نه‌ریتی دیموكراسی ڤێنیزوێلا".