Bilal Acar
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
لەندەن- AA
رۆجەر واتەرس، گۆرانیبێژی سەرەکی تیمی بەناوبانگی بەریتانی "پینک فڵۆید" کە گرووپێکی موزیکی رۆکە، رەخنەی گرت لە هەڵکوتانە سەر ماڵی فەڵەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەراح لە قودسی رۆژهەڵات و بەزۆر دەرکردنیان لە ماڵەکانیان.
رۆجەر واتەرس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتەیەکی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیویەتی "ئیسرائیل دەوڵەتێکی نەژادپەرستە. تەماشەی هەڵکوتانە سەر شێخ جەراح و دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە ماڵەکانی خۆیان بکەن".
لە گرتەکەدا، پەیامی چەند کەسێک هەیە کە لە وڵاتە جیاجیاکانی ئەمریکای باشوور-ن و باس لەوە دەکەن کە دەچن بۆ شێخ جەراح لە قودسی رۆژهەڵات.
رۆجەر واتەرس هەروەها پەیامێکیشی ئاراستەی جۆ بایدن کردووە کە گوتبووی "بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ئیسرائیل دەکەم" و نووسیویەتی "ئایا پشتگیری لەوە دەکەیت کە هاوشێوەی کۆمەڵکوژی، خەڵکی لە ماڵی خۆیان وەدەربنرێن. جۆ بایدن، ئەگەر ئەمە بەسەر تۆ بهاتایە هەستت چۆن دەبوو؟ لە ماڵی خۆتدا و لەگەڵ خێزانەکەت لە زێدی سەدان ساڵەتدا دانیشتبێتیت و کەسانێکی بێنرخ بێن ماڵەکەت داگیر بکەن؟".
رۆجەر واتەرس داواشی لە یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتیی و یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا کرد لە هیچ یارییەکدا رێگە بە بەشداری ئیسرائیل نەدەن.