Safiye Karabacak
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
تەرابلوس - AA
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی لیبیا، ئاشکرای کرد کە تا ئێستا دوو هەزار و ٢٤١ کەس بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لیبیا خۆیان کاندید کردووە.
بڕیارە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لیبیا بەڕێوەبچێت، لەو بارەیەشەوە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی لیبیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "لە هەموو ناوچەکانی هەڵبژاردن، دوو هەزار و ٢٤١ کەس بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان خۆیان کاندید کردووە".
هەروەها دەربارەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتەش کە هەر لە ٢٤ی کانوونی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت کۆمیسیۆنەکە ئاشکرای کردووە کە ٧٣ کەس خۆیان کاندید کردووە و لەنێویاندا، سهركردهی گرووپه چهكداره ناشهرعییهكانی خۆرههڵاتی وڵاتهكه، خەلیفە حەفتەریش هەیە.
هاووڵاتییانی لیبیا هیواخوازن ئەم هەڵبژاردنانە ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە وڵاتەکەیاندا.