Gökhan Kurtaran
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
له‌نده‌ن – AA
کۆمپانیای تۆماس كوك-ی به‌ریتانی كه یه‌كێكه له کۆنترین و گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری گه‌شت و گوزار له‌سه‌ر ئاستی جیهان، مایه‌پووچبوونی خۆی راگەیاند.
دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنی تۆماس كوك سه‌ركه‌وتوونه‌بوون، كۆتایی هێندرا به چالاكییه بازرگانییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه. به‌مجۆره کۆمپانیای تۆماس كوك کە ١٧٨ ساڵ بوو لە بواری گه‌شت و گوزار له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا کاری دەکرد، به هۆی ئه‌وه‌ی له دوا خوله‌كی كۆبوونه‌وه‌كاندا نه‌یتوانی خۆی رزگار بكات به فه‌رمی مایه‌پووچ بوو.
مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكه بووه هۆی ئه‌وه‌ی نۆ هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا و ٢٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان، بێكار بن.
دوای ئه‌م پێشهاتە و به مه‌به‌ستی گێڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له ١٥٠ هه‌زار گه‌شتیاری به‌ریتانی بۆ وڵاته‌كه‌یان، هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای کۆمپانیای تۆماس كوك، پێته‌ر فرانكهاوسهر نیگه‌رانی خۆی بۆ مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكه‌یان راگه‌یاند و داوای لێبوردنی له‌و ملیۆنەها كه‌سه كرد كه بۆ گه‌شته‌كانیان ئه‌وانیان هه‌ڵبژاردووه و هه‌روه‌ها داوای لێبوردنی له‌و هه‌زاران كارمه‌نده‌ش كرد كه له‌و كۆمپانیایه كارده‌كه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگه‌یاندووه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له رێگای ئه‌و كۆمپانیایه‌وه گه‌شتیان كردووه، ئاماده‌ی هه‌موو جۆره پشتیوانییهكن.