Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به تۆپ، مووشه‌ك و هاوه‌ن كردوویه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له گونده‌واری باشووری ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا، هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی کوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه‌كانی رژێم به تۆپ، مووشه‌ك و هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی مهعرسرمه، ئهلتوح، خربه‌ت حاس و كهفرعوبد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی (كڵاوسپیهكان)ه‌وه ده‌ستكه‌وتووه له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر گوندی كهفرعوبدی، هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی کوژراوە و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌و هێرشه ئاسمانیی و وشكانییانهی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی له سه‌ره‌تای مانگه‌وه تا ئێستا كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب زیاتر له ٢٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون.