Selen Temizer,Muhammed Shekh Yusuf,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
سۆچی – AA
لە میانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە لە شاری سۆچی رووسیا بەڕیوەدەچێت سەرۆکی شاندی وڵاتانی دڵنیاییدەر کۆبوونەوەی راوێژکاری ئەنجام دەدەن.
لایەن و کەسایەتییە سوورییەکان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەکەدا کە سبەی بەڕێوەدەچێت، روو لە شارەکە دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر ١٣:٠٠ سەرۆکی هەریەک لە شاندەکانی تورکیا، رووسیا و ئێران کۆبوونەوەی ئامادەکاری دەست پێ بکەن.
جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە، سەدات ئوناڵ نوێنەرایەتی تورکیا دەکات. و مژاری سەرەکی کۆنگرەکە هەڵبژاردنی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور دەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت هەزار و ٦٠٠ نوێنەری سووریا بەشداری لە کۆنگرەکەدا بکەن.
لیژنەی باڵای دانوستانەکان کە نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکات لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا کە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە دەچن، بە ئاماژەدان بەوەی کە دەیانەوێت پڕۆسەی راگوزەری سیاسیی لە جنێڤ تاوتوێ بکەن بایکۆتی کۆنگرەکەی سۆچی کرد.
تەنها بەکارهێنانی ئاڵاکانی رژێمی بەشار ئەسەد لە هێماکانی کۆنگرەدا بووەتە هۆی هەراسانکردنی ئۆپۆزسیۆن. هەروەها نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستافان دی میستوراش بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکات.