Eshat Fırat,Hemın Othman Mohammed
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ره‌خنه‌ی له‌و پێشنیازی چاره‌سه‌ره گرت كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری خستوویه‌ته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "گوتاره‌كه‌ی جۆن كیری دژایه‌تیكردنی ئیسرائیله، وه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی کە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ری كرد".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه وەزیری دەروەی ئەمریکا، جۆن كیری له گوتاره‌كه‌یدا هیچ هۆكارێكی سه‌ره‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تێكی جووله‌كه په‌سه‌ند ناكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه گوتاره‌كه‌ی كیری دژایه‌تی كردنی ئیسرائیله، وه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی کە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ری كردووه. كیری له گوتاره‌كه‌یدا ده‌ریخست كه دوودڵ بووه له‌باره‌ی یه‌كه‌كانی جووله نشینه‌كانه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری له گوتارێكیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی دادپه‌روه‌ر و درێژخایه‌ن له نێوان ئیسرائیل و فهڵهستینییهكاندا ته‌نها رێگایه بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی و، گوتی: "ده‌نگدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یش ئێمه پشتیوانیمان لێ‌كرد".
بڕیاره‌كه كه ده‌ستبه‌جێ و به ته‌واوی راگرتنی هه‌موو ئه‌و چالاكیانه‌ی ئیسرائیل له‌خۆده‌گرێت كه له خاكی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستیندا به نایاسایی ئه‌نجامیان ده‌دات، رۆژی هه‌ینی رابردوو به ١٤ ده‌نگ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندكرا.