Abdullah Shukur
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
بەغدا - AA
وەزیری کارەباری عێراق، قاسم فەھداوی، رایگەیاند کە ھۆکاری چاک نەبوونەوەی سیستەمی کارەبای عێراق سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئێران.
فەھداوی بە نووسراوێک رایگەیاند کە "وەزارەتی نەوتی ئێران، دواکەوتووە لە پێدانی گازی سروشتی بە عێراق. ئەمەش بووە ھۆکاری چاک نەبوونەوەی سیستەمی کارەباری نیشتمانی".
فەھداوی راشیگەیاند کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان ھەردوو وڵات چەند مانگێک پێش ئێستا واژوو کراوە، پێویستە وڵاتی ئێران گازی سروشتی تاکو ئێستا بۆ عێراق رەوان کرادبا. ئاشکراشی کرد کە عێراق گشت مەرجەکانی ھێناوەتە جێ بەڵام ئێران پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە.
فەھداوی بەرگری لەوەش کرد کە لەمبارەیەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بە بێ بوونی ھیچ بیانووێک ئێران گازی سروشتی بە عێراق نادات.