کەرکوک
قایمقامی شاری کەرکوک(کامل ساڵەیی) ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ AA گوتی " ئاسەوارەکان لەناوچەی تۆپزاوا دۆزراونەتەوە، بەگشتی ئەو ناوچەیە کۆمەڵێک شوێنەواری دیکەی مێژوویی تێدایەو بەگوێرەی لێکدانەوەی پسپۆڕانی شوێنەوارناس ھەموویان دەگەڕێنەوە بۆ پێش زایینی، ڕەنگبێ مێژووی شوێنەوارەکانی ئەو ناوچەی بگەڕێتەوە بۆ چوار ھەزار ساڵ بەر لەزایین".
ئەو ناوچەیەی ئاسەوارەکانی لێدۆزراوەتەوە ناسراوە بە "ناوچەی نۆزی" چونکە پێشتر لەو شوێنەوە گۆزەو شتی دەستکرد دروست دەکرانو پاشان رەوانەی دەروبەری کوردستان دەکران، بەرەو دەریاچەی وان و بۆ مەندی و ناوچەی (ئۆغرەب) لەسوریا.
ساڵەیی داوایکرد فەرمانگەی شوێنەواری کەرکوک بەزووی بچن بەلای ئاسەوارەکان تا مێژووەکەیان دەستنیشان بکرێت .