Ramal Abdullah Mahmood
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
ئۆتاوا – AA
دژایەتیکردنی موسڵمانان لە ساڵی ٢٠١٥ لە کەنەدا بە رێژەی لە سەدا ٦٠ بەرزبووتەوە.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی فەرمی هێلکاری کەنەدا StatsCan کە بەناوی "ئەو تاوانانەی پۆلیس رایگەیاندوون" بڵاویکردووەتەوە، ئەو هێرشانەی دژی موسڵمانان ئەنجامدراون لە ساڵی ٢٠١٥ بە بەراورد لەگەڵی ساڵی پێشووتر بە رێژەی لە سەدا ٦٠ زیادیان کردووە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە بە پێی تۆمارەکانی پۆلیس لە ساڵی ٢٠١٤، ٩٩ هێرشی تۆمارکردووە بۆ سەر موسڵمانان و لە ساڵی ٢٠١٥ەش ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ١٥٩ هێرش.
بەپێی راپۆرتەکە لە هەمان قۆناغدا ٢١٣ هێرش بۆ سەر پەیڕەوکارانی ئایینی جوولەکە ئەنجام دراوە. ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر جوولەکەکان لە ساڵی ٢٠١٤، ١٧٨هێرش بووە. ئاماژە بەوە دراوە باوەڕدارانی مەسیحیش هێرشیان کراوەتە سەر. بەپێی ئەم کاتەگۆرییە لە ساڵی ٢٠١٤، ٣٥ هێرشکراوەتە سەر کاسۆلیکەکان و لە ساڵی ٢٠١٥ەیش بۆ ٥٥ هێرش بەرزبووەتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکە وەزیری ئاسایشی کۆمەڵایەتی کەنەدا راڵف گوداڵی رایگەیاند کە حکوومەتی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات فرەیی نەتەوەیی و ئایینی لە وڵات بپارێزێت و بەرەنگاری رەگەزپەرستی دەبێتەوە.
گوداڵی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژییەکانی بە "لەناخی دڵەوە نیگەرانکەر" لەقەڵەمدا، گوتی: "وڵاتەکەمان کە بووەتە جوانترین نموونەی فرەیی و پێکەوەژیان، پێویستی بە هەوڵی جدی هەموومانە بۆ پتەوترکردنی دەست و دڵکراوەیی و باوەشکراوەیی".