Zana Natık Kerem
17 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2018
ئۆتاوا - AA
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودو رایگەیاند کە حکوومەتەکەی بە دوای رێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی کۆتایی بھێنێت بەگرێبەستێکی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە.
جەستن ترودو لەبارەی کۆتایھێنان بە گرێبەستێکی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە لێدوانی بۆ کەناڵی "سی تی ڤی"ی کەنەدی دوا و گوتی: "مۆڵەتەکانی فرۆشتنی چەک ھەڵدەسەنگێنن بۆ ئەوەی رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بھێنین بە گرێبەستێکی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە".
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستەڕوو.
بەپێی رۆژنامەی "گلۆب ئاند مەیل"ی کەنەدی، بەھای ئەو گرێبەستەی کە جەستن ترودو باسی لێوەدەکات، ١٥ ملیار دۆلارە و لە سەردەمی حکوومەتەکەی ستیڤن ھاربەر کە لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ساڵی ٢٠١٥دا سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بوو لەگەڵ سعوودیە واژووکرابوو.
بەپێی گرێبەستە، کەنەدا بۆ ماوەی ١٤ساڵ، زرێپۆش بە سعوودیە دەفرۆشێت.
مانگی رابردوو کەنەدا رایگەیاندبوو کە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە ھەڵدەپسێرێت.
پێشتریش سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودو رایگەیاندبوو کە رووداوی کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقجی جێگەی قبووڵکردن نییە و داواشی لە سعوودیە کردبوو، روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی ئەو پرسیارانە بدات کە پەیوەست بە دۆسیەی جەمال خاشقجی بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.