نزیکەی ٢٩ ساڵە بەشێک لە خەڵکی کەنەدا، لەگەڵ ھاتنی ساڵی تازە، نمایشی مەلەوانی ورچی جەمسەری دەکەن.
ئەو نمایشە لە کەناراوەکانی شاری ئۆکویل بەڕێوەدەچێ، ئەمساڵیش ئەو نمایشە بە بەشداریی زیاتر لە پێنج ھەزار کەس ئەنجامدراو جیاوازییەکی دیکەی بەخۆیەوە بینی.
کۆمەڵەی خوشک و برایانی کۆرەیگ ٢٩، ساڵە ئەو چالاکییە سەرپەرشتیی دەکا، ساڵانە پێش نمایشەکە پارەی خێرخوازیی کۆ دەکرێتەوە و بۆ ھەژاران و نەداران خەرج دەکرێ.
کۆمەڵەکە رایگەیاند: ئەمساڵ ١٣٧ ھەزار دۆلاری کۆ کردۆتەوە و وا بڕیارە بۆ ھەڵکەندنی چەند بیرێکی ئاوی پاک لە ناوچەکانی رواندا، گاسۆرا، روگاراما لە کیشوەری ئەفریقا خەرج بکرێ.
ئەو بیرانە ئاوی پاک بۆ حەوت ھەزار کەس دابین دەکەن.
تۆدید کۆرەیگ، سەرۆکی کۆمەڵەی خوشک و برایانی کۆرەیگ بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: "ئەمساڵ بیست و نۆیەمین چالاکیمان بەڕێوە برد، تائێستا زیاتر لە ملیۆنێک دۆلارمان بۆ نەداران کۆ کردۆتەوە و توانیمانە لەڕێیەوە ئاوی پاک بۆ ئەو شوێنانە دابین بکەین کە پێویستن، بەرنامەی ئەمساڵمان ئاوچەکانی رواندا، گاسۆرا، روگارامای دوور لە ئاون."