بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی رەسمی سعودیە، لە رێوڕەسیمێکی تایبەتدا لە بینای سەرەکی رێکخراوەکە لە شاری جدە، دەورو تەسلیمی کارەکان لەنێوان ئەکمەلەدین ئیحسانئۆغڵو سکرتێری پێشوو و ئیاد مەدەنی دا کرا و هاوت ماڵئاوایی بۆ ئیحسانئئۆغڵویش ڕێکخرا.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە دروستکردنی کەناڵی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی ئەندام و پێشخستنی بواری کۆمەڵایەتی و کەلتووری نێوان وڵآتانی ئەندام، یەکێ لە کارەکانی رێکخراوەکە دەبێ.
ئیاد مەدەنی سوپاسی وڵاتانی ئەندامی کردووە بۆ هەڵبژاردن و متمانە پێدانیان و ڕایگەیاند: بەردەوام لەهەوڵدا دەبێ بۆ ئەوەی بتوانێ خزمەت بکات.
ئەکمەلەدین ئیحسانئۆغڵو، ساڵی ٢٠٠٥ کرایە سکرتێری گشتیی رێکخراوەکە و رۆژی دوو شەممەی رابردوو، کۆتایی بەکارەکانی هات و پۆستەکەی رادەستی ئیاد مەدەنی کرد.