Muhammed Ali Kamal
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به پێویستی زانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی كرده‌وه‌كانی چین، له‌باره‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئه‌و وڵاته وه‌ک به‌رپرسیار له قه‌ڵه‌م بدات.
دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه كه بۆ ٧٥ هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ناردبوو، كه ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین سازكرا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگاریی جیهانی له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی له ئارادایه و رایگه‌یاند: "ڤایرۆسه‌كه‌ی چین (COVID-19) له ١٨٨ وڵات بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی بێ‌سنوور له مرۆڤ. له ئه‌مریكا لەدوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگارییمان ده‌ستپێكردووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له مانگی نیسانه‌وه تا ئێستا رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیان دابه‌زاندووه و رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانماندا سێ ڤاكسین له ئێستادا سێ ڤاكسین له قۆناغی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی تاقیگهییدان. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به دابه‌شكردنیان بكه‌ین. ڤاكسینه‌كه دابه‌شده‌كه‌ین، به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌رده‌كه‌وین و كۆتایی به په‌تا جیهانگیرهكه ده‌هێنین".
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه چوونه‌ته نێو پێواژوویه‌كی هاریكاریی و ئاشتییه‌وه كه پێشتر هاوتای نه‌بووه و رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا ئێمه به‌ره‌و ئه‌و ئاینده روونه هه‌نگاو ده‌هاوێژین، پێویسته ئه‌و وڵاته‌ی كه ئه‌م په‌تایه‌ی به جیهاندا بڵاوكرده‌وه، كه چینه، به به‌رپرسیار بزانرێت. له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا، چین گه‌شتكردنی له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی راگرت به‌ڵام رێگه‌ی به گه‌شته ئاسمانییه‌كان له چینه‌وه دا. چین ئه‌و قهدهغهیهشی سه‌ركۆنه كرد كه من جێبه‌جێم كرد. حكوومه‌تی چین و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه به هه‌ڵه بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه. دواتر ئاشكرایانكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌یان نییه، ڤایرۆسه‌كه بڵاوناكه‌نه‌وه. پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی ئه‌م كرده‌وانه‌وه چین به به‌رپرسیار له قه‌ڵه‌م بدات".