Emre Gürkan Abay
01 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2020
مۆسکۆ- AA
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەی کۆرۆنا لە مانگی ئادارەوە وەستابوو، دەستی پێکردەوە.
ئەمڕۆ ١ی ئاب گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێکردەوە و کاتژمێر ٢:١٥ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی "تورکش ئەیرلاین" لە مۆسکۆوە بەرەوە شاری ئەنتاڵیا بەڕێکەوت.
سەرنشینانی فڕەۆکەکە زۆربەیان رووس بوون و ئامانجیشیان بەسەربردنی پشووەکەیان بوو لە ئەنتاڵیا.
شایەنی باسە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین گەشتیاری رووس سەردانی دەکەن و تەنها لە ساڵی رابردوودا نزیکەی حەوت ملیۆن گەشتیاری ئەو وڵاتە سەردانی شارە جیاوازەکانی تورکیایان کردوە.