لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، ھونەرمەندی کورد مستەفا ئەردۆغان توانی لەگەڵ ئەو تیپە ھونەرییەی دایمەزراندووە بەناوی (ئاگری ئانادۆڵ)لە ئاهەنگێکدا خەڵکی پەکین بێنێتە جۆش.
دوای ئەوەی گەڕێکی تەواویان لە رۆژئاوای وڵاتەکە تەواو کرد و لە زۆربەی شارەکان نمایشیان پێشکەشکرد، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دا رۆژێکی خۆشیان لەگەڵ خەڵکی پەکینی پایتەخی چین بردەسەر و توانیان بەجۆشیان بێنن.
چینییەکان بە نمایشی ئاگری ئانادۆڵ زۆر سەرسام بوون و تیپەکە بووە مایەی سەرنجی ئەوان.
جان ئۆجاک، سەرچۆپی کێشی سەمای تیپیکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەوە ھەشتەمین جارە دێینە وڵاتی چین و نمایش دەکەین، یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٢ ھاتینە ئێرە. تا دێ خەڵکی چین زیاتر ھۆگرمان دەبن و ھۆڵەکان، رۆژ بەرۆژ پڕتر دەبێ لە بینەر. ئەوە جێی شانازییە بۆ تیپ و وڵاتەکەمان."
وا بڕیارە دوای پەکین، لە دوانزە شاری دیکە ١٧ نمایش پێشکەش بکەین.
ساڵی رابردوو تیپی ئاگری ئانادۆڵ سەمایەکی فۆلکلۆریی پێشکەش کرد و خەڵکێکی بێشومار بۆ سەیرکردن روویان لە ھۆڵەکە کردبوو.
ئەو سەمایە توانی ببێتە یەکێ لە پڕبینەرترین پرۆگرامەکانی ساڵ.