نیویۆرک
نەتەوەیەکگرتووەکان پلانی خۆی بۆ ھاوکاریکردنی فلیپین ئاشکراکرد و ئاشکراشیکرد ڕزگار کردنی فیلیپین لەو قەیرانە پێویستی بە بڕی ٣٠١ ملیۆن دۆلارە.
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان مارتین نێسیرکی لە ڕوونکردنەوەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان رایگەیاند کە بەرپرسی باری لەناکاو و یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیکگرتووەکان بۆ کاروباری ھاریکاری مرۆیی (ڤێلاری ئامۆسی ) بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوونی ڕەوشی لێقەوماوانی فلیپین بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتووە.
ئەو گوتەبێژە راشیگەیاند: ئامۆسی لەگەڵ سەرۆکی فیلیپین بێنیگۆ ئاکوینۆ دا کۆبۆتەوە و ئەوەیان خستۆتەڕوو بە مەبەستی ھاریکاریکردنی یانزدە ملیۆن لێقەوماوی فلیپینی پێوێستیان بە ٣٠١ ملیۆن دۆلارە.
نێرسکی ئاشکرایکرد نزیکەی ٧٠٠ ھەزار فلیپینی بێ ماڵ و حاڵ بوون و ئێستا لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان یان لە شوێنە گشتیەکاندا ژیان بەسەردەبەن.
ھەروەھا گوتی: "تائێستا زیانی ئەو باھۆزە نەزانراوە و وەک قۆناغی یەکەمی ھاریکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە بودجەی تایبەتی خۆی ٢٥ ملیۆن دۆلاری داوەتە فلیپین و لەکاتی دەستپێکردنی پلانی ھاریکاریەکەشیدا زیاتر لە ٢٠ دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەکرێن."