Ahmet Furkan Mercan,Muhammet Ali Kemal
20 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2019
کۆتابۆتۆ - AA
سبەی دووشەممە لە شاری کۆتابۆتۆی دوورگەی مینداناو باشووری فلیپین، گشتپرسییەک بەڕێوەدەچێت کە چارەنووسی موسڵمانانی بانگسامۆرۆ دەستنیشان دەکات.
مۆرۆکان کە سەدان ساڵ خاوەنی ئازادیی خۆیان بوون و لە ساڵی ١٨٩٨دا لە لایەن ئەمریکییەکان و دواتر لە ١٩٤٦دا لە لایەن فلیپینییەکانەوە لێیان زەوتکراوە لە تەمووزی ٢٠١٨دا دوای ئەوەی حکوومەتی مانێلا رێککەوتننامەی گشتگیری ئۆتۆنۆمی واژووکرد، پێی نایە دوایین قۆناغەوە.
بەرلەو گشتپرسییەی کە بڕیارە نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر بەشداریی تیادا بکەن و سبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت، ئاستی رێوشوینە ئەمنییەکان لە کۆتابۆتۆ بەرزکراونەتەوە و زۆریی ژمارەی سەرباز و پۆلیس لە شارەکە، بووەتە جێگەی سەرنج.
ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان دەورییە ئەنجام دەدەن و لە ناوەندی کۆتابۆتۆ و زۆر ناوچەی شارەکە خاڵی پشکنینیان داناوە.
لە چوارچێوەی دەستەبەرکردنی ئاسایشی گشتپرسییەکەدا، سوپا شەش بەتالیۆنی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازیی بۆ پاراستنی شارەکە راسپاردووە و هێزێکی ٤٠٠ کەسیی لە هێزەکانی پۆلیسیش ئامادەکراون، ئەمە جگە لەوەی هێزە تایبەتەکانیش ئەرکیان پێسپێردراوە.