پەکین
رێکخراوی توێژینەوەی ئاسمانیی ھیندستان رایگەیاند: کەشتییەکی ئاسمانیی بێ کەشتییەوان ئامادە کراوەو دوای پشکنینی وا بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رەوانەی ھەسارەی مەریخ بکرێت.
ئەو کەشتییە بە رۆبۆت کۆنترۆڵکراوە مرۆڤی لەسەر نییە، زیاتر لە ھەزار زانا کاریان لەسەرکردووە.
ئەگەر ھیچ کێشەیەک لە فڕینەکەی روونەدات، کەشتییە دوای ٣٠٠ رۆژ دەگاتە خولگەی ھەسارەی مەریخ.
کەشتییەکە لەلایەن ناوەندی بۆشاییگەریی شاتیش دھاوان لە باشووری ھیندستان ھەڵدەدرێ.
مەریخ چوارەمین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرەو دەکەوێتە نێوان زەوی و موشتەریی. مەریخ بەماوەی ٢٢ مانگ و نیو بەدەوری خۆردا دەسووڕێتەوە.