ریۆ دێ ژانێرۆ
نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر ئاژانسی ھەواڵگریی بەڕازیل لە شاری بەڕازیلی پایتەخت، چاودێریی سیاسەتوانانی ئەمریکی، روسی، عێراقی و ئێرانییەکان کردووە.
رۆژنامەی فولھادێ ساوپاولۆی بەڕازیلی بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەیەک بڵاویکردەوە: ١٠ ساڵ لە مەوبەر ئاژانسی ھەواڵگریی بەڕازیل، بەشێوەیەکی نھێنی چاودێریی بینای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەڕازیلی کردووە.
بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکە بەڕازیل ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ بە لانیکەمەوە وردەکاریی لەبارەی ١٠ ئۆپەراسیۆنی ھەواڵگریی بەڕازیلییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا داوە. لەناو ئەو بەڵگانەدا بێجگە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا، بەڵگەی لەسەر چاودێریکردنی باڵوێزخانەکانی عێراق، روسیا، ئێرانیش کۆکراونەتەوە، بەڕازیل چاودێریی کاتی چوونەژوورەوەو ھاتنە دەرەوەی سیاسەتوانانی ئەو وڵاتانەشی کردووە.
لە ھەواڵەکەدا ھاتووە بەڕازیل بەچڕی چاودێریی رێکەوتننامەی چەکی ئێران و روسیای کردووە. تەنانەت چاودێریی سەرۆکی بەڕازیلیشی کردووە.
سەرۆکی بەڕازیل دیلما رۆسێف کاردانەوەی توندی ھەبوو لەسەر ئەو پرسەو بەکارێکی دوور لە ڕێزگرتن لەبەھاو مافی مرۆڤی وەسفکرد. ھەروەھا ئاماژەی بە دواخستنی سەردانە رەسمییەکەی بۆ ئەمریکا داوە.