ئیسلام ئاباد
گوتەبێژی سوپای پاکستان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: رۆژانی رابردوو سوپای پاکستان چەند موشەکێکی کورت مەودای بە سەرکەوتوویی تاقی کردووەتەوە.
گوتەبێژی سوپای پاکستان گوتی: "رۆژانی رابردوو سوپا چەند موشەکێکی جۆری ھاتف ٩ی نەسری کە مەوداکەیان ٦٠ کیلۆمەترە بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە. ئەو موشەکانە ھەڵگری تایبەتمەندی پێکاندنی ئامانجە ئاسمانییەکانەو دەبنە ھۆی بەھێزبوونی سوپای پاکستان لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییە نێودەوڵەتییەکان دا."
ژەنەڕاڵ ئەشفاق پەروێز کایانی، سوپاسالاری پاکستان راستەوخۆ سەیری تاقیکردنەوەکانی کرد و دوای کۆتایی ھاتنی تاقیکردنەوەکە دەستخۆشی لە ئەندازیارانی سوپای وڵاتەکەیکرد.