قودس
جوولەکە توندڕەوەکانی ئیسرائیل لە رۆژئاوای شاری قودس ھێرشیان کردە سەر گۆڕستانی مەمەنوڵا و بە گوتنەوەی دروشمی نەتەوەپەرەستی گۆڕی چەندین کەسی مسڵمانانیان ھەڵدایەوە.
بە پێی راگەیەنراوی وەقفی کلتووری ئەلئەقسا، ئەندامانی گروپی قوربانیدان لە دژی موسڵمان لە رۆژئاوای شاری قودس ھێرشیان کردۆتە سەر گۆڕستانی موسڵمانان و ١٣ گۆڕیان ھەڵوەشاندۆتەوە.
لە بەشێکی راگەینراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای دانانی ئەستێرەی حەزرەتی داود و سمبۆلەکانی گروپی قوربانیدان، ھەروەھا دروشمەکانی وەکو تووڵە سەندنەوە و مردن بۆ عەرەبەکانیان لە سەر گۆڕی مسڵمانان نووسیوە.
وەقفی کلتووری ئەقسا رایگەیاندووە: بەرپرسیاری ئەو ھێرشانە حکومەتی ئیسرائیلە و ئەمە یەکەم جار نییە ھێرش دەکرێتە سەر گۆڕی موسڵمانان.
گۆڕستانی مەمەنوڵا یەکێکە لە گۆرستانە گەورە و دێرینەکانی قودس و ئاسەوارناسەکان دەڵێن مێژووی ھەندێ لە گۆڕەکانی ئەو گۆڕستانە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١١ی زاینی.