پاریس
بە پێی راپرسییەکی دەزگای لێکۆڵینەوەیBVA زیاتر لەنیوەی فەرەنسییە بەشداربووەکان، داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و ناڕازین بەدەسەڵاتی ئێستای وڵاتەکەیان.
ئەو بەشداربوانەی داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە ٥٢%ی دەنگدەرانیان پێکھێناوە.
ھەروەھا ٦٢% ی دەنگدەران داوایان لە فرانسۆ ھولاندی سەرکۆماری فەرەنسا کردووە سەرۆکی حکومەت لە کارەکەی دووربخاتەوە.
لەلایەکی دیکە بە پێی دوایین راپرسی، ئێستا دەنگی ئەوانەی پشتگیریی لە کەسایەتی فرانسو ھۆلاند دەکەن، دابەزیوە بۆ ٢٥%.
کورتھێنانی بودجە، زیادبوونی بێکاریی، ھەڵاوسانی ئابووریی لە سای دەسەڵاتی سۆسیالیستەکان، لەو ھۆکارانە حیسابکراون کە بوونەتە ھۆی سەرھەڵدانی ناڕەزایەتیی ئەم دواییەی فەرەنسییەکان.