Abdullah Shukur
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا، پۆلیس رووبەڕووی ھێرشێکی چەکداریی بوویەوە و پۆلیسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی دۆگلاس سەر بە شاری دەنڤەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ، لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاند کە "کاتژمێر ٦ی بەیانی، پۆلیس لەسەر پەیوەندییەکی سکاڵا چووەتە ناوچەیەک و لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە رووبەڕووی ھێرشی چەکداریی بوونەتەوە.
راشگەیەنرا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا پۆلیسێک کوژراوە و چوار پۆلیسی دیکە برینداربووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ھێرشبەرە دوو سڤیلی دیکەی بریندار کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە ھێرشەبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە.