Abdullah Shukur
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
مێلبۆرن - AA
لە ھەردوو شاری مێلبۆرنی و سیدنی وڵاتی ئوسترالیا بە سازکردنی ئاھەنگ و هەڵدانی یاری ئاگرین پێشوازی لە ساڵی ٢٠١٨ کرا.
ئوسترالیا لە دوای وڵاتانی کیریباتی، تۆنگا، سامۆوا و نیوزلەندا پێشوازی لە ساڵی ٢٠١٨ کرد و نزیکەی ٢٠ تۆن یاری ئاگرین لە ئاھەنگەکانی ئەو وڵاتە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە بەکارھێنرا و دیمەنێکی سەرنجراکێش و ناوازەی بەخشی.
نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە دوو شاری ئەو وڵاتە لە ئاھەنگی یاری ئاگرینەکە ئامادەبوون.
ھەموو ساڵێک بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ یاری ئاگرین لە پردی بەندەری سیدنی هەڵدەدرێت و لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکانی ئوسترالیا دەگوازرێتەوە، بەم ھۆیەوەش ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتی ئەو وڵاتەش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئامادەی ئاھەنگەکان دەبن.