Abdullah Shukur, Sarmand Hameed
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکداری لە ناوەندێکی کڕین و فرۆشتنی شاری میونخی سەر بە ویلایەتی باڤاريای ئەڵمانیا بە لانیکەم سێ کەس کوژران.
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی ئەڵمانیا، وەزارەتی ناوخۆی باڤاريا رایگەیاندووە کە بە لانیکەم سێ کەس لە ھێرشێکی چەکداری لە ناوەندێکی کڕین و فرۆشتنی شارۆچکەی مۆساچ کوژراون.
پۆلیسێکی شاری میونخ بەناوی تۆماس باومان رایگەیاند کە دۆخەکە ئاڵۆزە و لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخەکەدان.
پۆلیس داوای کرد کە کەس دیمەنی رووداوەکە لە ئینتەرنێت بڵاو نەکاتەوە.