Mohammed Baqi Hussein
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمریکا، هیلاری كلینتۆن کاندیدکردنی سیناتۆری ویلایه‌تی ڤیرجینیا، تیم كاین بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئەو وڵاتە، راگەیاند.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئەمریکا کە بڕیارە لە 8ی تشرینی دووه‌می داهاتوودا بەڕێوەبچێت به‌رده‌وامه.
پاڵێوراوی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كاندیدی جێگری سه‌رۆكه‌وه بڵاوكرده‌وه.
كلینتۆن، به‌رله كۆنگره‌ی پارتی دیموكرات كه بڕیاره دووسبەی دووشه‌ممه‌ی ده‌ست پێ بكات رایگه‌یاند، سیناتۆری ویلایه‌تی ڤیرجینیا، تیم كاین كاندیدی جێگری سه‌رۆكه.
كلینتۆن له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵم به راگه‌یاندنی تیم كاین وه‌ك كاندیدی جێگری سه‌رۆك كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی ژیانی خۆی له‌پێناو كه‌سانی دیكه‌دا به‌خت ده‌كات".
كاین-یش دوای كه‌مێك له تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نووسیی: "ئێستا له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن به ته‌له‌فۆن قسه‌م كرد. شانازی ده‌كه‌م كه‌هاوكاری ئه‌وم. به‌بێ ئارامییه‌وه چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سبه‌ی میامی ده‌كه‌م".
كلینتۆن له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سبه‌ی میامیدا، كاین وه‌ك كاندیدی جێگری سه‌رۆك ده‌خاته به‌رده‌م ده‌نگده‌ران.
كاین كه به‌باشی زمانی ئیسپانی ده‌زانێت، چاوه‌ڕان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه جهماوهرییهكهدا له میامی كه رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ری به‌ڕه‌گه‌ز لاتینی تێدا ده‌ژی، چه‌ند په‌یامێك بە زمانی ئیسپانی پێشكه‌ش بكات.