Abdullah Shukur
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
سوزەرلاند سپرینگس - AA
لە ئاکامی ھێرشێک بۆ سەر کڵێسایەک لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و ھێرشبەرەکەش کوژراوە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، لە ناوچەی سوزەرلاند سپرینگی ویلایەتی تەکساس، کەسێکی چەکدار چووەتە نێو کڵێسایەک و دەستی بە تەقەکردن کردووە.
ژمارەیەک لە ھاووڵاتیان لە ھێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. راشگەیەندرا کە بریندارەکان بە ھێلیکۆپتەری فریاگوزاری رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
بەپرسی پۆلیسی ناوچەی ویلسن، جۆی تاکیت رایگەیاند کە ھێرشبەرەکە لەلایەن ھێزەکانی ئەمنییەوە کوژراوە و تاکو ئێستاش ژمارەی کوژراوان و برینداران دیار نییە.