Abdullah Shukur
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
ئیدلب -AA
لە ئاکامی ھێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر رێستۆرانتێک لە پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا، بەپێی ئامارە بەراییەکان لانی کەم حەوت کەس کوژران.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ھێرشێکی خۆکوژی کراوەتە سەر رێستۆرانتێک لە شاری ئیدلب.
حاج یوسف گوتی: "لە ھێرشە خۆکوژییەکەدا لانی کەم حەوت کەسی سڤیل گیانی لەدەستدا و بە دەیانی دیکە برینداربوون".
کارەکانی تیمەکانی رزگارکردن بەردەوامە و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
تاکو ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە رانەگەیاندووە.