Abdullah Shukur
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە دوای رێکنەکەوتنی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون لە لووتکەی هانۆی رایگەیاند کە سەرۆکی دۆناڵد ترەمپ بەدەر لە رێککەوتنی ناوەکی ھیچ رێککەوتنێکی باشتری بەدەست ناکەوێت.
محەمەد جەواد زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گاڵتەی بە ھەڵوێستی دیپلۆماتیی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد.
زەریف باسی لە کشانەوەی تاکلایانەی ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک کردووە و رایگەیاندووە: "ھەر وشەیەکی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ١٥٠ لاپەرە پێکھاتووە، ھەزاران کاتژمێر بۆ ماوەی دوو ساڵ کۆبوونەوە ئەنجامدراوە. ھەرگیز رێککەوتنی باشتری بەدەستنن ناکەوی (ترەمپ)".
سەرەتای ئەم ھەفتەیە، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی و دا و نامەکەشی لەلایەن سەرکۆماری ئێران، حەسەن رووحانی پەسند نەکرابوو.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون دوێنێ لە ڤێتنام لووتکەیەکیان ئەنجامدا و نەگەیشتنە رێککەوتن.