Emre Gürkan Abay
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
ھەردوو بەناو ئیدارەی ژێر کۆنترۆڵی جوداخوازانی لایەنگری رووسیا لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا رایانگەیاند کە خەڵکی سڤیلی ناوچەکە بۆ رووسیا دەگوازنەوە.
نوێنەرانی ھەردوو بەناو ئیدارەی دۆنێتسک و لوگانسک لە ناوچەی دۆنباس بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئۆکراینا لە ئامادەکاریی ھێرشکردندایە بۆسەر ناوچەکە.
بەرپرسانی بەناو ئیدارەی دۆنێتسک و لوگانسک راشیانگەیاند کە خەڵکی سڤیل بۆ شاری رۆستۆڤی رووسیا دەگوازنەوە و داواشیان کرد کە "ئەو پیاوانەی دەتوانن چەک بەکاربھێنن لە ناوچەکە بمێننەوە".
جوداخوازانی لایەنگری رووسیا سەرەڕای ئۆکراینا، لە ساڵی ٢٠١٤ دوو ئیدارەیان بە ناوەکانی کۆماری گەلی دۆنێستک و کۆماری گەلی لوگانسک لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا پێکھێنابوو.