Enes Canlı
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
بڕیاردرا کە ھەڵبژاردنەکانی لیبیا لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت.
کۆڕبەندی دیالۆگی سیاسی لیبیا کە بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سازکراوە، بڕیاریدا کە ھەڵبژاردنەکانی لیبیا لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا، ستیفانی ویلیامس لەبارەی کۆڕبەندی دیالۆگی سیاسی لیبیا کە بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پایتەختی تونس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە شێوەیەکی ئۆنلاین رێکخست و رایگەیاند کە لە کۆڕبەندەکەدا بڕیاردراوە کە ھەڵبژاردنەکانی لیبیا لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت.
ویلیامس ئاشکراشی کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی تەکینکی بۆ ھەڵبژاردنەکەی لیبیا دابین دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە دامەزراوەی ھەڵبژاردنی سەربەخۆیی لیبیا ھەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەبات.