Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یان-كلاود جانكهر رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له توركیا سزای له سێداره‌دان بگه‌ڕێندرێته‌وه و كاری پێ بكرێت، ئه‌وە قۆناغی بوونه ئه‌ندامی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راده‌گیرێت".
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی France 2، جانكهر باسی له سزای له سێداره‌دان كرد كه پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له توركیادا هاتۆته ئاراوه.
جانكهر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باوه‌ڕ ناكات توركیا به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتووه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
ئەو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر توركیا سبه‌ینێ سزای له‌سێداره‌دان كارا بكاته‌وه، ئه‌وە ئێمه ده‌ستبه‌جێ قۆناغی دانوستان راده‌گرین".
هاوكات جانكهر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ر وڵاتێك كار به سزای له‌سێداره‌دان بكات، له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جێگای نابێته‌وه.