Islam Doğru
25 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2022
نیویۆرك-AA
یه‌كێك له‌و سێ پۆلیسه‌ی پێشوو كه له‌پاڵ دێرێك چۆڤین بوون كاتێك ئه‌ژنۆی خسته سه‌ر ملی جۆرج فڵۆیدی ره‌شپێست و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی له ویلایه‌تی مینه‌سۆتای ئه‌مریكا، ئه‌و تاوانانه‌ی په‌سه‌ند كرد كه ئاڕاسته‌ی كرابوون.
پۆلیسی پێشوو ئه‌لێكسانده‌ر كوێنگ له‌میانی ئه‌و سكاڵایه‌دا كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌كه‌وه له‌سه‌ری تۆماركرابوو، له‌و رۆژه‌دا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سوێندخۆران له‌پێناو دادگاییكردنی هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی په‌سه‌ند كرد كه داواكارانی گشتیی له‌سه‌ری كۆیان كردبوویه‌وه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه‌ی بوو كه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی سوێندخۆران دادگایی بكرێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت ئه‌لێكسانده‌ر كوێنگ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی "تاوانی هاوكارییكردنی تاوانی كوشتنی پله دوو"ی له‌سه‌ر لابدرێت، قایل بووه به‌وه‌ی سێ ساڵ و نیو له زینداندا به‌سه‌ر ببات.
هاوكات دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی دادگاییكردنی پۆلیسی پێشوو، تۆ تاو كه له‌گه‌ڵ كوێنگ بووه، دادگاییكردنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
تۆ تاو به‌هه‌مان شێوه به تاوانی هاوكارییكردنی كوشتنی پله دوو دادگایی ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بێت و به‌سه‌ریدا ساغ بێته‌وه، ئه‌وا نزیكه‌ی چوار ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
- رووداوی مه‌رگی جۆرج فڵۆید
رۆژی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠، له شاری مینیاپۆڵسی ویلایه‌تی مینه‌سۆتا كارمه‌ندی پۆلیس دێرێك چۆڤین له‌كاتی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتی ره‌شپێست، جۆرج فڵۆید به گومانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، بۆ ماوه‌ی نۆ خولهك و ٢٩ چركه ئه‌ژنۆی خستبوویه سه‌ر ملی و ئه‌مه‌ش ببووه رۆژه‌ڤی ئه‌مریكا.
جۆرج فڵۆید كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین خولهك پاڕابوویهوه و گوتبووی "ناتوانم هه‌ناسه بده‌م"، له‌لایه‌ن تیمی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستییه‌وه كه گه‌یشتبوونه شوێنه‌كه، بۆ نه‌خۆشخانه گوازرابوویه‌وه و دواتر راگه‌یه‌ندرابوو كه گیانی له‌ده‌ستداوه.