Rewa Mahmut Hasan
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
واشنتۆن-AA
وەزیری پێشووی کاری ئەمریکا، تۆم پێرێز بەسەرۆکی پارتی دیموکرات هەڵبژێردرا.
رۆژی شەممە لە خولی دوومی هەڵبژاردنەکەدا، تۆم پێرێز بەکۆی ٢٣٥ دەنگ بەرامبەربە ٢٠٠ دەنگ بۆ کۆنگرێسمانی موسوڵمان، کەیس ئەلیسۆن توانیی ببێتە سەرۆکی پارتی دیموکرات. بەهەڵبژاردنی پێرێز ململانێی نێوان هەردوو باڵەکەی دیموکراتەکان (نوێخوازەکان و سەقامگیرەکان) کۆتاییهات.
پێرێزی ٥٥ ساڵ لە ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ وەزیری کاری ئەمریکا بووە و پێشتریش پۆستی راوێژکاری بەرپرس لە مافی کەسانی مەدەنی لە وەزارەتی دادی پێدرابوو.
تۆم پێرێز دەرچووی کۆڵێژی یاسای زانکۆی هارڤاردە و ماوەیەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگابووە لە مۆنتگۆمەری لە ویلایەتی ماریلاند.