واشنتۆن
باراک ئۆبامای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەبۆنەی بەدەستھێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠١٣ پیرۆزبایی لەڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی OPCW کرد.
ئەو ڕێکخراوە پێش ١٦ ساڵ دامەزراوە، چالاکییەکانی لەڕیزی پێشەوەی ھەوڵە جیھانییەکاندایە بۆ لەناوبردنی چەکی کیمیایی و یاساغکردنی چەند چەکێکی دیکە. خەڵاتی ئەمساڵ بەسوپاسەوە بەخشرایە ڕێکخراوەکەو شارەزاکانی لە سوریا.
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی دوای کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لەسوریا بانگەشە بۆ ئاشتی و ھاوکاریی دەکات بۆ ئەو وڵاتە، ئەمریکا بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێکخراوەکە دەربڕیوە و داوا دەکات ھەموو لایەک پشتگیریی لەچالاکی و ھەوڵەکانی بکەن.