واشنتۆن
لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رەوشی سیاسیی ئێرانیان تاوتوێکرد.
کۆشکی سپی رایگەیاند: لەو وتووێژەدا ئۆباماو ناتانیاھء، باسی ھەوڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە لەمەڕ کێشەی ئەتۆمی ئێران کردووەو ئۆباما زانیاریی پێویستی لەبارەی کۆبوونەوەی جنێڤ٢ خستووەتە بەردەم سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە ئامانج لە کۆبوونەوەی گرووپی ١+٥ لەگەڵ کاربەدەستانی تاران، ئاستەنگکردنی ئێرانە بۆ بەدەستھێنانی چەکی ناوەکی.