هه‌ولێر
به‌هائه‌دین ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیی چاكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردستانی پێشه‌كین بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی.
به‌بۆنه‌ی 23یه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هۆڵی شه‌هید فوئاد چه‌له‌بی له مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێر رێكخست.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی خسته روو كه ئاماژه‌ی بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد و گوتی: "23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هاته بوون و له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌رنامه و نه‌هجێكی دیاریكراوی خۆی و ئاماده‌بوونێكی به‌رچاوی له‌هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان هه‌یه و به‌رنامه‌یه‌كی میانڕه‌وی ئاشتیخوازی په‌یڕه‌و كردووه و به تاڵ و شیرینییهكانهوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام بووه".
گوتیشی: "ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و رۆڵ و چاوه‌ڕوانییه‌ی لێی ده‌كرێت بتوانیین به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵبسین و له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رۆشنبیران و خه‌مخۆرانی ئه‌م میلله‌ته ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌كتر و قه‌یران و گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و برینه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و خۆمان بۆ پێشهات و تهحهدییاتهكان ئاماده بكه‌ین".
گوتیشی: "شه‌ڕی داعش به پاڵه‌وانێتی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كان گه‌یشته ئه‌وه‌ی داعش و شه‌ڕه سه‌پێنراوه‌كانی داعش به‌شكستی داعش ته‌واو بوو و به ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دوورخرایه‌وه".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین باسی له‌وه‌شكرد كه یه‌كگرتووی ئیسلامی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆڵی باشتر و كاریگه‌رتر بگێڕێت.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی گوتی: "قه‌یران و ته‌نگژه هه‌ر هەبووه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی، ئه‌مه شتێكی سروشتییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نا سروشتییه ئه‌وه‌یه كه نه‌توانیین چاره‌سه‌ری قه‌یران بكه‌ین، قه‌یرانی گه‌وره ئه‌وه‌یه نه‌توانیین چاره‌سه‌ری قه‌یران و كێشه‌كان بكه‌ین، بۆیه خه‌می ئێمه هه‌موو جارێك ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری كێشه نه‌كه‌ین به كێشه و وه‌كو مه‌عسوم سه‌یری خۆمان و شه‌یتانیش سه‌یری به‌رامبه‌رمان نه‌كه‌ین، هه‌موومان به‌شداریین له كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كان و ده‌بێت هه‌موومان به‌شداربین له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه".
سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: "ده‌بێت ئێمه هێزه سیاسییه‌كان له‌ئاستی روبه‌ڕووبونه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا بن، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی خۆمان نییه چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین و ئه‌وه‌شی له‌ده‌ستی خۆمانه چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌شێك له‌و كێشانه به‌ده‌ستی خۆمان دروستمان كردووه، تاكه‌ی میلله‌تی ئێمه له‌ده‌ستی سه‌ركرده و خه‌ڵكی سیاسییه‌وه گرفتار بێت، دروست و ره‌وا نییه جارێكی تر به‌ده‌ستی خۆمان سته‌می لێ بكه‌ین".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر مێژوو سته‌می لێكردبین، ئه‌گه‌ر سته‌مكاره كۆنه‌كان سته‌مییان لێ كردووین، ئه‌گه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌مان له سایكس بیكۆوه دابه‌شكراوه، ئه‌ی خۆمان چی؟ ئه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و رۆشنبیره‌كانمان بۆچی شه‌ڕمانه و به‌رده‌وام ناكۆكیین؟ ئه‌ی بۆچی ئاشتی و ئاشته‌وایی وه‌كو شتێكی خه‌یاڵی یان نادروست ته‌ماشا ده‌كرێت".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م په‌یامنێرانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راشیگه‌یاند "دۆخی كوردستان هه‌ڵناگرێت ئه‌م وه‌زعه‌ی به‌رده‌وام بێت، پێویسته له‌م قۆناغه كه دوای په‌یامه‌كه‌ی كاك مه‌سعود كه تاراده‌یه‌ك هێوری دروست بووه، هه‌قی خۆیه‌تی هێزه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده دڵسۆزه‌كان كه خه‌مه‌كه جددی بكه‌ن و گفتوگۆ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و بیانوو له‌یه‌كتر نه‌گرن و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر ببه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه تاڕادهیەك ئاماژه‌ی به گرفته‌كان كردووه، ده‌توانیین به دیالۆگ ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، میلله‌تی ئێمه باجی ناكۆكیی خۆمان داوه، مێژوو پێمان ده‌ڵێت كه ئاماده‌یین ده‌ستی بێگانه بگرین بۆ دژایه‌تی براكه‌ی خۆمان، ئه‌مه فیتنه و به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه بۆ له‌ناو كورددا نه‌ریت بێت؟، بۆچی ئه‌و ته‌نازوله‌ی بۆ بێگانه‌ی ده‌یكه‌ین بۆ خۆمان و براكانی خۆمان نه‌كه‌ین؟".
به‌هائه‌دین ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرت كه لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده‌ن ده‌ستی بێگانه بگرن، به‌ڵام ته‌نازول بۆ یه‌كتر ناكه‌ن، ئه‌و روونی كرده‌وه " به دیالۆگ ده‌توانیین بگه‌ین به چاره‌سه‌ر، ده‌توانیین بگه‌ین به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی داموده‌زگاكان و مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قسه‌ی جددی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و پیاوه خۆی عه‌رزێكی كردووه، ئه‌گه‌ر بۆمان كرا و ره‌خسا كه‌سی گونجاو یان كه‌سی شیاو بوو خۆی رێگه‌ی داوه، ئێستا خۆی ئه‌و قسانه‌ی ته‌رح كردووه، بۆیه به گفتوگۆ و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ زۆر لهمهسهكان چاره‌سه‌ر ده‌بن و به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌وانی تریش كه كه‌من چاره‌سه‌ر ده‌بن".
سه‌باره‌ت به کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناوبراو گوتی: "ئه‌و پێنج لایه‌نه له‌م ماوه‌یه‌دا كه پێی ده‌گوترێت قۆناغی ئینتیقالی تا هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه بچنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و بچنه‌وه سه‌ر كار، ئه‌وه‌ی خۆی نه‌یه‌وێت ئه‌وه باسێكی تره، ئه‌م پێنج لایه‌نه له په‌رله‌مانه‌وه ته كلیف كراون و ده‌بێت بكه‌ونه‌وه سه‌ر ئیش و په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه و كاره‌كان رێكبخرێنه‌وه و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی تر قسه‌ی خۆمان بكه‌ین وه‌كو مه‌سه‌له‌ی به‌غدا، ئه‌گه‌ر ناو ماڵی كوردی رێك نه‌بێت ئه‌مه‌ی ئێستاشمان له‌كیس ده‌چێت و ره‌نگه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت" ئه‌گه‌ر نه‌زانیین ئه‌و پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه لێمان ده‌كرێت بیخۆین و له شوێنی خۆی به‌كاریبهێنین ئه‌وا عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، خواش تۆڵه‌مان لێ ده‌سه‌نێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانیین میلله‌تمان له‌م قه‌یرانانه ده‌رباز بكه‌ین".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له‌باره‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وته‌وه به پێكه‌نینه‌وه گوتی" سیسته‌مێكی سه‌قه‌ته و پینه‌یه‌كی سه‌قه‌ته و خۆی پێویستی به پینه‌یه".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامهونووسانیشدا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی گوتی: "رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی و رێككه‌وتنی هه‌ر دوو حزب یان چه‌ند حزبێك به ئیجابی ده‌بینین به‌و مه‌رجه‌ی گه‌له‌كۆمه نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانی تر و به‌ره‌و ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر ببێت، یه‌كێتی و پارتی ئه‌گه‌ر رێكبكه‌ون به‌و مه‌رجه‌ی بۆ ئاوت كردنی خه‌ڵك و پهراوێزكردنییان نه‌بێت شتێكی باشه، ئێمه پێكه‌وه‌بوونی پارتی و یه‌كێتی به به‌شداركردنی خه‌ڵك و لایه‌نی دیكه‌ش خزمه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبە ئیسلامییه‌كان گوتی: "ئێمه دانیشتنی لوتكه‌مان كردووه و لێژنه‌مان دروستكردووه، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان په‌رش و بڵاو نه‌بوون، رێگه لهدزهكردنی هه‌ر بیرێكی په‌ڕگیر و نامۆ بگرن و هه‌روه‌ها گه‌شه به‌خۆمان بده‌ین و بزانیین چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆمان له مه‌شروعی ئیسلامی بزانیین".
به‌هائه‌دین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێنج حزبه‌كه كردوویانه له پێكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بسڕدرێته‌وه ئه‌وا خزمه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه ناكات.
له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه و خۆ كاندیدكردنی روونی كرده‌وه كه زۆر زووه باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات.
ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتوو له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كانی بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له حكوومه‌ت هێشتا كراوه‌یه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند له‌یه‌كی ده‌ده‌نه‌وه كشانه‌وه باش نییه، به‌تایبه‌ت ئێستا باس له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كرێت.
به‌هائه‌دین هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه په‌ڵپگرتنی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتر كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ناکات، ئه‌و گوتیشی: "ده‌بێت هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌ره‌كی له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م بێنه‌وه سه‌ر كاری خۆیان، ئه‌وه‌ی خۆیان نایكه‌ن باسێكی تره، به‌ڵام بڕیار بده‌یت ئه‌و لایه‌نه یان لایه‌نێكی تر ئاوت بكرێت باش نابێت و هه‌ر حكوومه‌تێك ئاوتكردنی لایه‌نێكی تێدا بێت له‌گه‌ڵی نابین".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی توركیا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو قسه‌ی خۆی كرد و له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "ناوچه‌كه هه‌موو ئهكوڵێت و ئاڵۆزه، له باكووریش بارودۆخێكی نه‌خوازراوه و گه‌لی كورد له توركیا له‌به‌رده‌م كێشه‌ی گه‌وره‌دایه، شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته نێو شاره‌كان و كاره سیاسییه مه‌ده‌نییه‌كان به‌ر شاڵاوی گرتن گه‌یشتوون، هه‌ده‌پ ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه بوون لهدهسیتداوه و تووشی گرتن بوون، پێش كوده‌تاكه‌ش ئه‌مه هه‌ر هه‌بوو، ئه‌مه گرێدراوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی خه‌بات له توركیا، ئێمه له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه قسه‌مان كردووه و گوتوومانه چاره‌سه‌ر به سه‌ربازی و داواكردنی ماف به رێگه‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵی نیین، چونكه هێزه‌كان هاوسه‌نگ نیین، ئیدی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتیشی" په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ رێزم بۆ خه‌بات و ماندووبونییان ئاوی خسته ژێر هه‌ده‌په‌ش، من به سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشم گوت كه هاته ئێره و له ئه‌نقه‌ره‌ش كه چوومه لای پێمگوت كه سوود له ئه‌زموونی خه‌باتی ئێمه ببینن، ماندووبوونی چه‌كداری ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌بێت به‌خراپه ده‌شكێته‌وه، ئێستا ئه‌توانن له په‌كه‌كه جیا ببنه‌وه، ئێوه له‌په‌رله‌مانن كه ئاماده‌بوونی كورد له په‌رله‌مانی توركیا ئاواتی چه‌ندین ساڵه و حه‌فتا هه‌شتا شاره‌وانی توركیاتان به‌ده‌سته‌وه‌یه و مه‌هێڵن ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه لهكیستان بچێت".
روونیشیكرده‌وه "له‌گه‌ڵ مافی گه‌لی كوردین له ئێران و له توركیاش، مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌قه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شێوه‌ی خه‌باتدا قسه‌مان هه‌یه، خه‌باتی چه‌كداری له‌م كاته‌دا ئه‌نجامی نابێت و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسییداین و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا و ئێرانیش ئه‌م قسانه‌شمان كردووه".
گوتیشی: "ئه‌وه‌نده‌شمان پێكرابێت قسه‌مان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و هه‌ده‌په و ئاك پارتیش كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوشتن كه‌وته نێوانه‌وه ئیتر به‌رچاوه‌كان ره‌ش ده‌بن".
سه‌باره‌ت به خه‌باتی چه‌كداری هێزه سیاسییه‌كانی ئێرانیش گوتی: "تاراده‌یه‌كی زۆر ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شیان له‌به‌رچاو بێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و به‌خه‌باتی چه‌كداری به چه‌ند چه‌كدارێك ناگاته ئه‌نجام و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به ئیجابی نازانیین".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌مه‌ڕ پرسی سه‌ربه‌خۆیی گوتی: "سه‌ربه‌خۆیی شتێكی مه‌بده‌ئییه له‌لای ئێمه، رۆژێک زووتر مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌دی بێت شتێكی باشه، ئه‌وه مافی چاره‌ی خۆنووسینه و شتێكی ئاساییه، به‌ڵام یه‌ك نه‌كه‌وتن و یه‌ك قسه‌یی نه‌بوونی خه‌ڵكی سیاسی كوردستان كێشه‌یه له‌مباره‌یه‌وه، ده‌بێت پێكه‌وه ته‌گبیر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ین ئه‌وا گرێ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دروست ده‌بێت و خه‌ڵكیش ئاماده نییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شتی له‌تكراو بكات، بۆیه ده‌بێت یه‌ك چاو و یه‌ك قسهبین بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بۆ قۆناغی دوای داعش، چونكه دوای داعش سوننه لێقه‌وماو و گرفتارن له ناوچه‌ی خۆیان، شیعه كێشه‌ی خۆی هه‌یه، كورد كێشه‌ی خۆی هه‌یه، ره‌نگه عێراق له‌دوای داعش به‌شێوازێكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خۆی بكات، چونكه باسی به‌هه‌رێمكردنی ناوچه‌كانی سوننه‌ش هه‌یه، پاش داعش بێ گومان نه‌خشه‌ی عێراق ره‌نگه به لێكتێگهیشتندهستكاری بكرێت".
ناوبراو گوتی: "چاکكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردستانی هه‌نگاوێكی ترن و پێشه‌كین بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی و چۆنیەتی ئیداره‌دانی ئه‌زموونه‌كه‌مان".
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌بارەی سیاسه‌ته‌كانی په‌یه‌ده‌ش له رۆژئاوای كوردستان قسه‌ی خۆی كرد و گوتی: "بێگومان به سه‌راحه‌ت پێمان گوتوون ئه‌و تاكڕه‌وییه باش نییه و ئه‌وه له ئه‌زموونی ئێمه دزراوه له باشوور، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵه‌یه، پێمانگوتوون چاو له شته باشه‌كانمان بكه‌ن نه‌ك خراپه‌كانمان، ره‌نگه ئه‌وانیش بڵێین ئێستا یه‌ك میلیشیا هه‌بێت باشتره، چونكه بارودۆخی شه‌ڕ هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت له خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێت، ده‌بێت له‌هه‌موو پێكهاته‌كان بێت نه‌ك لایه‌نێكی دیاریكراو".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر بهلێكتێگهیشتن و دیالۆگ بێت له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده ئه‌وا پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا بگه‌ڕێنه‌وه شتێكی باش ده‌بێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

