نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
پاوڵۆ سێرجیۆ پهنههریۆ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند له بۆنه‌ی بێده‌نگبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی ڕووداوه‌كانی سوریاوه , ئێستا له سوریا كلتورێك په‌ره‌ی سه‌ندووه كه لێخۆشبوونه له سزا.
هه‌روه‌ك ڕاشیه‌گه‌یاند كه ئه‌م شه‌ڕه‌ی سوریا ئه‌نجامی هه‌له له‌ده‌ستچووه‌كانی كۆمه‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و وڵاتانی زلهێزه .پهنهیرۆ له ووته‌یه‌كیدا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌و بۆردمانهقورسانهی سوپای سوریا كرد كه له شاره‌كانی سوریادا ئه‌نجامی ده‌دات و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی سیڤیل .
له درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا پهنهیرۆ ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا ژێرخانی سوریا داڕماوه‌و زۆر نه‌خۆشخانه‌و خوێندگه داڕماوه‌و سوریا بۆته مه‌یدانێكی ته‌واوی جه‌نگ.و وتیشی خه‌ڵكی سیڤیل زۆر به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
له درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیاتر له 4 ملیۆن و نیو هاوڵاتی سوری له ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و هه‌روه‌ك ووتیشی زیانی ئه‌م جه‌نگه‌ی سوریا له‌سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته به 60-80 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به رێژه‌ی بێكاریش دا له سوریا به‌هۆی جه‌نگه‌وه كه گه‌یشتۆته 2 ملیۆن و نیو.
پهنهیرۆ باسی له كاریگه‌ری كه‌مینه‌كانی ناو سوریا كرد‌و ووتی : كه‌مینه كان زۆرن له سوریا و هاوكات ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی دوژمنایه‌تی له نێوان باڵه جیاوازه‌كاندا و ئاماژه‌شی به دۆخی باكوری سوریا كرد كه له ئێستادا له نێوان كورده‌كان و گروپه چه‌كداریه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا شهڕۆپێكدادانێكی قورس هه‌یه .پهرینهۆ به‌رده‌وام بوو لهووتهكانیی وڕایگه‌یاند كه ڕژێمی سوریا به‌رده‌وامه له تۆپباران كردنی گه‌ڕه‌كه كه‌ناریه‌كانی دیمه‌شق و ووتیشی ناوچه‌یه‌كی زۆری نیشته‌جێبوون وێران كراون و به‌م هۆیه‌وه زۆرێك هاوڵاتی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پهرنیهۆ ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی زۆرێك له چاوپێكهوتنهكانكماندا بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ڕژێمی سوریابه بێ جیاوازی كردن له گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و خه‌ڵكی سیڤیل , توپبارانی ئه‌وناوچانه ده‌كات كه ته‌نیا خه‌ڵكی سیڤیلیان تێدا نیشته‌جێه. پهرینهۆ ئاماژه‌ی به چه‌ند ڕاپۆرتێكیش دا كه به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌ندیخانه‌كان و نهخۆشخانهكانندا به شێوه‌یكی زۆر توند هه‌یه و ئاماژه‌ش به ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌ربازه‌كان ده‌دات له لایه‌ن چه‌ند گروپێكی ئۆپۆزسیۆنه‌وه. هه‌روه‌ك رێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له به‌ندیخانه‌كان و له نه‌خۆشخانه‌كاندا له‌و ڕاپۆرته‌دا به ئاشكرا باسی لێوه‌كراوه .
ئه‌و پسپۆره سه‌ربه‌خۆیه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له به‌رامبه‌ری بێده‌نگ بوونی ئه‌و كاولكاری و پێشێلكاریه مرۆییانه‌ی كه له سوریا ئه‌نجام ده‌درێـت.و وتیشی ئه‌و بێده‌نگیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كلتۆرێكی هێناوه‌ته ئاراوه له سوریا ئه‌ویش كلتوری لێخۆشبوونه له سزا‌و تاوان و راشیگه‌یاند كه هیچ كاتێك ناكرێت چاوه‌ڕێی ئاشتی بین له شه‌ڕ. له كۆتای ووتهكانیشیدا ڕایگه‌یاند ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ بۆ ڕزگار كردنی سوریا له فه‌وتان و كۆتای هێنان به‌و قه‌تڵوعامه‌ی كه ئێستا ڕووده‌دات له سوریا.