نیویۆرک
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان UN گوتی: داواکاری سوریا قەبوڵکرا بۆ ئیمزاکردنی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و لەمانگی داھاتوو ئەو پەیمانە بۆ سوریا جێبەجێ دەکرێ.
گوتەبێژی UN ئاماژەی بەوەدا سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان زۆر خۆشحاڵە بەو بڕیارەی سوریاو گوتی " دوای ٣٠ رۆژ لەئیمزا کردنی ئەو پەیماننامە لەلایەن ھەر وڵاتێکەوە دەست بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی وەرگرتن دەکرێ و دەبێ لە مانگێکدا ئاماری ھەموو چەکەکانی خۆی بخاتەڕوو".
لەدوای رازیبوونی سوریا بەئیمزاکردنی پەیماننامەکە UN دوو مانگ روخسەت دەدا بەسوریا تا ئاماری چەکی کیمیایی خۆی پێشکەشی نەتەەیەکگرتووەکان بکات.