Hemn Baban
11 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
هه‌ولێر - AA
ئازاد جوندیانی ده‌ڵێت "به‌ره‌ی نه‌خێر پێی وایه له‌و دیوی تۆنیلی ریفراندۆمه‌وه ده‌رگایه‌ك له‌سه‌ر جه‌هه‌نه‌م كراوه‌ته‌وه".
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، ئازاد جوندیانی له به‌رده‌م مامۆستایانی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن تیشك ده‌خاته سه‌ر ریفراندۆم و له‌باره‌ی ئامانج له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گوتی: "له‌سه‌ره‌تای باسكردنی ریفراندۆم و بڕیاری له‌سه‌ردانی باس له‌وه ده‌كرا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت و شتی له‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه بڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كوردستان ده‌یه‌وێت بیكات بۆ سه‌ربه‌خۆییه و هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت".
ئازاد جوندیانی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئێستا دوو دیتنی جیاواز و ناكۆك به‌یه‌كن له‌باره‌ی ئاسۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ره‌یه‌ك، گرووپێك یان هه‌ر چییه‌كی ناوبنێین پێی وایه له‌و دیوی تونێڵه‌كه ده‌رگایه‌كی كراوه به‌سه‌ر جه‌هه‌نه‌مدا هه‌یه، به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریش وا ده‌بینێت نه‌خێر وا نییه و ئاسۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كراوه‌یه به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییدا".
جوندیانی ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌وه‌ی زۆر پێشبینی نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌یه بۆچوونێكی پێچه‌وانه هه‌بێت له‌ناوخۆی كوردستان هه‌بێت كه باس له‌وه بكات كه ئاسۆكانی ریفراندۆم ئاسۆی كراوه‌ن به رووی جه‌هه‌نه‌مدا، بۆیه وتاری به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر كه به‌ره‌ی دژ به سه‌ربه‌خۆییه یان به‌ره‌ی نه‌خێره هه‌رچییه‌ك ناوی لێ بنێین، بووه‌ته وتارێك بۆ ترساندن و ترس".
په‌یمانگه‌ی ناوین بۆ په‌یوه‌ندییه نێودهوڵهكان پانێڵێكی به‌ناونیشانی "ئاسۆكانی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی" بۆ هه‌ریه‌ك له نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ئازاد جوندیانی و سه‌رۆكی حزبی به‌یتولنه‌هرێنی دیموكراتی، رۆمیۆ هه‌كاری و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حزبه، خسرەو گوران و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رێباز بیركۆتی له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆی جیهان له شاری هه‌ولێر رێكخست.
قسه‌كانی جوندیانی له‌و پانێڵه‌دا هات كه ئه‌مڕۆ پێشكه‌ش كرا و تێیدا گوتی: "بۆ ئێمه تێده‌گه‌ین له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر كورد فۆبیایه‌كی هه‌یه له لای ئه‌وان، به‌ڵام پێشبینیمان نه‌ده‌كرد له كوردستاندا فۆبیای سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت و كه‌سانێك له سه‌ربه‌خۆیی بترسن، بۆیه وتاری ترس به‌داخه‌وه بووه‌ته ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی كه به‌ره‌ی دژ به ریفراندۆمی له‌نێوخۆدا پێ ده‌ناسرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بۆ ئێمه خه‌ڵكی كوردستان بترسێنین؟، بۆ مه‌گه‌ر له 100 ساڵی رابردوودا خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزاكانه‌وه كام ترس هه‌یه نه‌یدیبێت، ته‌نها ترسی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر نا ترسی شه‌ڕی كیمیایی، وێرانكاری، جینۆساید و زینده‌به‌چاڵكردنی هه‌زاران خه‌ڵك، جینۆسایدی رێكخراو و به سیسته‌ماتیك كرا‌و له دژمان ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ترسی برسیكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مانه هه‌موومان بینیوه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئازاد جوندیانی كه له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمه رایگه‌یاند "ئێستا به‌ناوی برسیبوونه‌وه به‌ره‌ی دژ به ریفراندۆم په‌یڕه‌وی ده‌كات، یان ده‌یه‌وێت به‌وه بمانترسێین به‌وه‌ی پێمانده‌ڵێن ئایا ئه‌زموونی باشووری سودان-تان بینیوه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌ڵێن ئایا ئه‌زموونی چیك و ته‌یموری رۆژهه‌ڵات-تان بینیوه، ته‌نها ئه‌زموونه خراپه‌كانی جیابوونه‌وه نیشان ده‌ده‌ن و به‌گوێماندا ده‌ده‌ن، ئه‌ی بۆچی نموونه باشه‌كانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نیشان ناده‌ن".
گوتیشی: "بۆیه ده‌بێت له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌دا ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كانمان له‌به‌رچاو بێت له پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی".
ئازاد جوندیانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ئاماده‌بووان و ئانادۆڵویش قسه‌كانی ده‌گواسته‌وه گوتی: "به‌غدا له مێژووی 100 ساڵی رابردوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر بووه، ئه‌گه‌رچی زۆر جار كوردستان و كورد و مه‌سیحی و توركمان و ئێزدی و ئه‌وانی دیكه بوارییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق هه‌ڵه‌كانی چاك بكاته‌وه و راست ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌مووان بێت، به‌ڵام له‌هه‌میشه ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌یان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزا جیاوازانه گۆڕیوه".