Merve Yıldızalp,Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "حكوومه‌تی ئیسرائیل كه به هۆی بێهێزیی و پارچه پارچه‌بوونی موسوڵمانانه‌وه بوێری نیشانده‌دات، رۆژانه به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی نوێ كاره‌كته‌ری ئیسلامی قودس له‌ناوده‌بات".
له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ره‌خساندنی بواری په‌یمانگای جیهانی ئیسلامی كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو وه‌بیرهێنایه‌وه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له بارودۆخی جیهانی ئیسلامی گرت و، گوتی: "چه‌نده به ئازاره جیهانی ئیسلامی له بری ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌ر یه‌كێتیی و ئاشتیی ببیته رۆژه‌ڤ، له‌به‌ر په‌رته‌وازەیی و پێكدادان بووه‌ته رۆژه‌ڤ. قه‌یران، شه‌ڕی ناوخۆ، شه‌ڕی براكوژی و سیاسه‌ته‌كانی ته‌سلیم بوون رۆژانه زیاتر ئێمه له یه‌كتری دوورده‌خاته‌وه. ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا ده‌مرێت كێیه؟ موسوڵمان. ئه‌وه‌ی ده‌كوژێت؟ ئه‌وانه‌ن له‌ژێر ناوی ئیسلامدا كارده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت لا اله الا الله به‌ڵام هه‌ر ده‌یكوژێت. ئایا بێ مه‌نتقی وا ده‌بێت؟ ئێمه له‌و ره‌وشه‌دا ده‌ژین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له سووریا و عێراق، شاره‌كان كه له‌سه‌ر هه‌ر به‌ردێكیان شوێنه‌واری شارستانی هه‌زاران ساڵه هه‌بوو بوونه‌ته وێرانه و، حه‌له‌ب، حه‌ما و ئیدلب كاول بوون، كتێبخانه‌ی مووسڵ تاڵان كراوه، هه‌زاران ده‌ستنووس له كتێبخانه‌ی به‌غدا یان له‌ناوبراون یان دزراون كه ئه‌و دۆخه مایه‌ی به‌رگه‌گرتن نییه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سمبوولی ئاشتیی قودس، هه‌وڵی به‌رگری و مانه‌وه ده‌دات به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان بۆسه‌ر كاره‌كته‌ری موسوڵمانی و مێژووه‌كه‌ی و، گوتی: "حكوومه‌تی ئیسرائیل كه به هۆی بێهێزیی و پارچه پارچه‌بوونی موسوڵمانانه‌وه بوێری نیشانده‌دات، رۆژانه به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی نوێ كاره‌كته‌ری ئیسلامی قودس له‌ناوده‌بات".