Merve Yıldızalp,Barış Gündoğan,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
کاتژمێر 10:20ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ردانێكی فه‌رمی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێكه‌وت.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغای ئه‌نقه‌رە پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، ئه‌رجان تۆپاجا و سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌نقه‌ره، مسته‌فا تونا و ژمارەیەک به‌رپرسی دیكه ئه‌ردۆغان-یان به‌ڕێكرد.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، هاكان چاوش‌ئۆغڵو و گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك و وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گول و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری ئابووری، نیهات زه‌یبه‌كچی و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك یاوه‌ریی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.