واشنتن
جێن پساکی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مریكا له دارایی ساڵی 2015دا مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌ی ده‌داته هه‌زار بۆ دوو هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا، له دارایی ساڵی 2016شدا هه‌مان مۆڵه‌ت ده‌دات".
جێن پساکی له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژانه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 2011ه‌وه 524 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریای وه‌رگرتووه و گوتی: "ئه‌مریكا له ساڵی 2011ه‌وه 524 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریای وه‌رگرتووه و له ڕۆژه‌ڤماندایه له دارایی ساڵی 2015دا مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی بده‌ینه هه‌زار بۆ دوو هه‌زار په‌نابه‌ر. له دارایی ساڵی 2016شدا هه‌مان مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین".
جێن پساکی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مریكا خاوه‌نی نه‌ریتێكی ره‌سه‌ن و به‌هێزه له په‌نادانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له تاو سته‌م و ترس وڵاتیان جێهیشتووه وگوتی: "هه‌ردوو پارته‌كه‌ی كۆنگریس له‌م بابه‌ته‌دا هاوڕان له‌سه‌ر پشتیوانیه‌ك كه زۆر له مێژه هه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه كاتێکیش له قه‌یرانی سووریا و به‌سه‌رهاتی خه‌ڵکانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڕوانین ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌یخوازێت هاوكاری كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه."
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی گرووپه تیرۆریستیەكان و مه‌ترسی دزه كردنیان بۆ نێو ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه پساکی گوتی: "پێشینەكانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌م قۆناغه‌دا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و قۆناغه چه‌ندین مانگی پێ ده‌چێت".
پساکی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مریكا، ئه‌زموونێكی گرنگی له‌و په‌نابه‌رانه وه‌رگرتووه كه له وڵاتانی وه‌ك عێراق، ئه‌فغانستان و سۆماڵه‌وه ڕوویان كردۆته ئەمەریکا، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر ئه‌مریكا وه‌ریان ده‌گرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه زۆرباش لێكۆلینه‌وه‌یان له‌باره‌وه كراوه.
گوتیشی: "هه‌ر په‌نابه‌رێك كه دێته ئه‌مریكا له‌لایه‌ن چه‌ندین ده‌زگای وه‌ك ده‌زگای هه‌واڵگری فیدراڵی، ڕیكخستنی ئاسایش به شێوه‌یه‌كی ورد لێكۆلینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت. له‌وانه‌ش ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر تیرۆر، وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئێف بی ئای. له‌م قۆناغه‌دا به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌مریكا دیاری ده‌كرێن، كارمه‌ندی ڕاهێنراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌رخانكراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا."
پساکی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه تا ئێستا ته‌نیا رووبه‌ڕووی دوو حاڵه‌تی تیرۆر بوونه‌ته‌وه له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تا ئه‌مڕۆ وه‌رگیراون، ئه‌مریكاش له‌وانه‌وه وانه‌ی بۆ داهاتووی وه‌رگرتووه.
پساکی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی له ویلایه‌تی كنتاكی ده‌ركه‌وت كه‌وا دوو په‌نابه‌ری عێراقی په‌یوه‌ندیان به تیرۆریستانه‌وه هه‌یه، ڕێ و شوێنی زیاتر گیرانه به‌ر، ته‌واوی ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ش بۆ هه‌موو بهنابهرێك ده‌گیرێته به‌ر.