Muhammet Ali Kemal
10 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2016
وەزیری دەرەوەی رووسیا سیرگێی لاڤرۆڤ رایگەیاند: "بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی سووریا پلانێكی نوێیان بۆ حكوومەتی ئەمریكا پێشنیاز كردووە".
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی تاسی رووسی، لاڤرۆڤ چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی مۆسكۆڤسكیی كۆمسۆمۆڵێتس ئەنجام داوە.
لە چاوپێكەوتنەكەدا لاڤرۆڤ باسی لەوەكردووە كە ئەوان پێشنیازێكیان داوەتە حكوومەتی ئەمریكا كە باسی جێهێشتنی دەسەڵات لەلایەن ئەسەدەوە تێدا نییە و رایگەیاندووە ''بێ ئەوەی وردەكارییەكانی روون بكەمەوە، دەتوانم ئەوە بڵێم كە بە پێچەوانەی هەڵوێستی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانییەوە كە پێیان وایە تەنها دەكرێت دوای رۆیشتنی ئەسەد تاوتوێی ئاگربەست بكرێت، پلانێكمان بۆ حكوومەتی ئەمریكا سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی سووریا پێشنیازكردووە''.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەش كردووە كە واشنتۆن چاوی بە پلانەكەدا خشاندووەتەوە و هیواشی خواست كە ئەمریكا بۆ لێكۆڵینەوە لەو ''پلانە كە ژمارەیەك پێشنیازی سادە لەخۆدەگرێت'' كاتێكی دوورودرێژ بەسەرنەبات.
وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەوە كردووەتەوە كە رووسیا لە سووریا بەتەنها نییە و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی دیكەش لەو وڵاتە بوونیان هەیە و رایگەیاندووە ''ئەوان (هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان) دەیانەوێت زۆرێك لەو شتانەی كە لە ئۆكراینا و سووریا روودەدات بخەنە ئەستۆی رووسیا، هاوكات دەیانەوێت چارەسەرێك بۆ شەڕی ناوخۆی سووریا بدۆزینەوە و كارێك بكەین كە ئاگربەست فەراهەم بكرێت''.