واشنتن
به‌پێی روون كردنه‌وه‌یه‌كی كۆشكی سپی له 17ی تشرینی دووه‌مه‌وه جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته گه‌شتێك بۆ وڵاتانی مه‌غریب، ئوكرانیا و توركیا ئه‌نجام ده‌دات.
له مه‌غریب بایدن سه‌رۆكایه‌تی شاندی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له پێنجه‌مین لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری جیهانی، له ئۆكرانیاش له‌گه‌ڵ پێترۆ شینكۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و لێپرسراوان دیكه‌ی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا كۆ ده‌بێته‌وه.
دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شی توركیا ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوی سه‌رۆكوه‌زیراندا كۆ ده‌بێته‌وه.