به‌رلین
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی بیلد ئام سۆنتاگ، راوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نجێلا ماركێڵ و جێگره‌كه‌ی سیگمار گابرایل له كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی كۆنسهیی ئاسایشی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا فرۆشتنی چه‌كیان به سعوودیه په‌سند نه‌كردووه.
كۆنسهیی ئاسایشی فیدراڵی له ساڵی 2013 فرۆشتنی چه‌كی به سعوودیه به بڕی 360 ملیۆن یۆرۆ په‌سند كردبوو.
رێژه‌ی هه‌نارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ سعوودیه له ساڵی 2009 و 2011 سه‌دا 40 زیادی كردووه.
رۆژنامه‌كه به‌پێی راپرسی ده‌زگای ئێمینك بڵاوی كرده‌وه كه سه‌دا 60ی ئهڵمانیاكان به بیانووی پێشێلکردنی مافه‌كانی مرۆڤ دژی بازرگانی كردنن له‌گه‌ڵ سعوودیه، هاوكات سه‌دا 78یان دژی فرۆشتنی چه‌كن.
ئه‌ڵمانیا له بازگانی چه‌كدا له ریزی سێیه‌می جیهانییه، له بارزگانی چه‌ك ئه‌مریكا یه‌كه‌م و رووسیا به پله‌ی دووه‌م دێت پاشان ئه‌ڵمانیا و له دوای ئه‌مه‌ش چین و فه‌ڕه‌نسا دێن.